خانمه گۆرانیبێژی کورد "تارا ره‌سوڵ" خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ستۆكهۆڵم كاندید کردووەو داوا له كوردانی ئه‌و وڵاته دەکات ده‌نگی پێبده‌ن.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك تارا ره‌سوڵ رایگه‌یاند "له‌لایه‌ن پارتی (سۆسیال دیموكراتی سوید) كه ئێستا حوكمداری ئه‌م وڵاته ده‌كات ده‌ستنیشان كراوم بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ستۆكهۆڵم له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ساڵ كه له 2018/9/9 به‌ڕێوه ده‌چێت".
نوسیویەتی، "زیاترله پانزه‌ساڵه وه‌كو ئه‌ندامێكی چالاك له‌گه‌ڵ ئه‌م پارته كار ده‌كه‌م و له ئێستاشدا پێویستم به ده‌نگی كوردانی خۆشه‌ویستی ستۆكهۆڵمه بۆبه‌ده‌ست هێنانی ئه‌م پۆسته".
هەروەها ئەوەشی نوسیوە، "بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر به كلتور‌و موزیك و مرۆڤی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به ساڵاچوو سوپاس بۆ متمانه و ده‌نگدانتان به من كه ژماره‌كه‌م 35ه له لیستی كۆمۆن".