شاجوان پاش نەشتەرگەری جوانکاری گۆڕانکاریەکی دیکەی بۆ روخساری ئەنجامدا

ژالیا سیروان شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاودەكاتەوە شێوەی روخساری گۆراوەو چەندین جوانکاری ئەنجامداوە.

ژالیا سیروان لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەیەک یزۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتووەو لە هەوادارانی دەپرسێت پێم خۆشبوو رای ئێوەش بزانم دەربارەی ئەم ڕەنگ و ستایلە تازەیەم چۆن بوو بەلاتانەوە؟لەخوا بەزیاد بێت قژم کەمێک درێژ بووەتەوە.

هاوکات هەوادارانی چەندی کۆمێنتێن بۆ نوسیوەو سەرسامی خۆیان بۆ ستایلە نوێیەکەی ژیالیا دەربڕیوەو هەموان بە جوان ناوی دەبەن.

ژالیا لە ماوەی رابردوودا نەشتەرگەری لوتی ئەنجامداو پێشتریش فیلەری بۆ چەند شوێنێکی دەموچوی کردبوو، دوای ئەنجامدانی ئەو جوانکاریانە شێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکشی بە روخساری بەخشیوە.

ژالیا سیروان ساڵی 1996 لە سلێمانی لەدایك بووە و مانگی ئۆكتۆبەر لە مەراسیمێكدا لە شاری هەولێر وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.




PM:10:24:02/09/2018