دوو خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگ لە NRT دەرکەوتن

دوو پێشکەشکاری نوێ بەناوەکانی "لۆنا بەکر و هێڤی فازڵ" لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دەرکەوتن.

ماڵپەڕی NRT بڵاویکردوەتەوە لۆنا و هێڤی وەکو دوو پێشکەشکاری نوێ بۆ یەکەمجار لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی لە بەرنامەی "بەیانیت باش کوردستان" دەرکەوتن.

هێڤی فازڵ لە ساڵی ٢٠١٨ بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆ پۆلیتەکنیکی سلێمانی تەواو کردووە، هەروەک خۆی دەڵێت "هەر لە سەرەتای دروستبوونی ئێن ئاڕ تی یەوە حەزمکردووە لەو کەناڵەدا کاربکەم".

لۆنا بەکر تەمەنی ٢٤ ساڵە و دانیشتوی شاری سلێمانییە، دەرچووی بەشی کارگێڕی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە و ژیانی هاوسەری پێکهێناوە.

لۆنا پێشتر لە چەند شوێنێکی جیاواز کاریکردووە، یەکەمجارە وەکو پێشکەشکار لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دەربکەوێت.



PM:09:44:25/10/2018