خانمە بێژەری ناسراو، مێگین کێلی کە بەناوبانگترین بێژەری کەناڵێ NBC ی ئەمەریکیە لەسەر لێدوانێکی دژی رەشپێستەکان لە کارەکەی دەرکرا.
مێگین کێلی کە زۆرترین مووچەی هەیەو ساڵانە ٢٥ ملیۆن دۆلاری وەردەگرت، تەمەنی ٤٧ ساڵە و له یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی به‌ناوی "مێكان كێڵی توده‌ی" باسی له‌وه كردبوو، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی سپی‌پێست له جه‌ژنی هالۆوین، خۆی ره‌نگ بكات و بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شپێست ده‌ربكه‌وێت تووشی كێشه ده‌بێت، یانیش به پێچه‌وانه‌وه ره‌شپێستێك ره‌نگی خۆی بگۆڕێت و ببێته سپی‌پێست، ئه‌گه‌رچی پێشتر كه منداڵبوون ئه‌وه ئاسایی بووه، چونكه ره‌نگی خۆیان گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو كه‌ساتییه به‌ناوبانگه‌كان ده‌ربكه‌ون.
مێگن کە بەیەکێک لە ناسراوترین بێژەرەکانی ئەمەریکا دادەنرێت پێشتر لە فۆکس نیوز کاری کردووە، ماڵپەڕی وێبسایتی ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی، بڵاویکردۆتەوە دوای ئەوەی ئەو بێژەرە ناسراوە داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت" دواتر زانیم كه هه‌ڵسوكه‌وتێكی هه‌ڵه‌م ئه‌نجامداوه"، بەڵام ئەو کەناڵە بێژه‌رەکە‌ی له كاره‌كه‌ی ده‌ركردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
میدیا ئەمەریکیەکان باس لەوە دەکەن کە مێگن کێلی داوای قەرەبوویەکی زۆر لە کەناڵەکە دەکات.