وەنەوشە ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی لەگەڵ کچەکانی بڵاودەکاتەوە

بەیان عوسمان خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد کە بە " وەنەوشە" ناسراوە، لە نوێترین دەرکەوتنی لە ڤیدیدۆیەکدا لەگەڵ هەردوو کچە بچووکەکەی دەردەکەوێت.
لەو ڤیدیۆیەدا وەنەوشە لەناو ئۆتۆمبیلێکدایە لەبەر خۆیە لەگەڵ کچەکانی گۆرانییەکی فارسی دەڵێنەوە.

بەیان عوسمان، ناسراو بە وەنەوشە، لەدایکبووی ساڵی 1988ی شاری سلێمانییە، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە بەشی شانۆی تەواوکردووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە، ماوەیەکیش وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کۆڕەک تی ڤی کاریکردووە، دواین کاری هونەریشی بەشداریکردن بوو لە درامای هەنگاوەکانی سەر خۆڵەمێش".

ئه‌و خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌، نزیكه‌ی 4 ساڵه‌ هه‌رێمی كوردستانی جێهێشتووه‌ و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی له‌ ئه‌وروپا ده‌ژی، له‌و ماوه‌یه‌شدا به‌شداری هیچ كارێكی هونه‌ری نه‌كردووه‌، زیاتر په‌یام و وێنه‌كانی له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كاته‌وه‌.






PM:07:20:26/04/2019