هەڵوێست محەمەد مژدە دەدات بە هەوادارانی

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "هەڵوێست محەمەد" لەماوەی ڕابردوودا لە کاتی واژووکردنی ئەلبومە نوێیەکەی هەواڵی کارکردنی لە پرۆژەیەکی گەورەی هونەری راگەیاند ئەویش بەشداریکردنی کردنی بوو لە فیلمی "پەیکەری دڵ".

هەڵوێست محەمەد ئاشکرایکرد، کە فیلمەکەی لە رۆژانی جەژندا نمایش دەکرێت، هاوکات فیلمەکە باس لە خۆشەویستی و ژیانی هونەرمەندێك دەکات، کە زیاتر لە پێنج گۆرانی تێدایە و لەلایەن هونەرمەند  زیاد ئەسعەدەوە دەنوسرێت و میلۆدی بۆ دادەنرێت و دروستدەکرێت.

هەڵوێست لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامی خۆی ئەمڕۆ ئاشکرایکرد لەگەڵ نمایشکردنی فیلمەکەی هاوکات ئەلبومە نوێیەکەی بڵاودەکاتەوە، ئەمەش بووە جێی دڵخۆشکردنی هەوادارانی.

هەڵوێست محەمەد لەدایکبووی شاری هەڵەبجەیە، لە ساڵی 2002 دەستی بەکاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی باشی هەیە.






PM:02:43:31/05/2019