کۆمسای وێنەی خۆی لە پاش جوانکاری بڵاودەکاتەوە

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهەڵات کۆمسای وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە جوانکاری کردووە.

کۆمسای  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی  بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیووە" پرچم تەجمیل کردووە".

ئەم خانمە گۆرانیبێژە کوردە، خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و یەکێک بوو لە بەشداربووانی بەرنامەی "خۆشترین دەنگ" تا ئێستا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە، چەند گۆرانییەکی (شاد)ی بڵاو کردووەتەوە، گۆرانییەکانیشی بە شێوەیەکی بەرچاو پێشوازییان لێ کراوە.



AM:10:55:01/06/2019