خانمە گۆرانیبێژ بانو حسێن نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوەو بووە جێی سەرنجی هەوادارانی.
بانو لە هەژماری تایەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" ژیان لای من تازە دەست پێ دەکات، ھەنگاو بەرەو خەونەکانم دەنێم".
بانو خاوەنی دوو کلیپە و ماوەیەکیشە لە چاوی کامێراکان دوورە و هیچ زانیارییەکی نوێ لەسەر ژیانی بڵاونەبووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو دەنگۆیانەی هەیە لە ئێستادا ئەو خانمە گۆرانیبێژە لە وڵاتی هۆڵەندا نیشتەجێیە.