رۆژنامەی" واشنتۆن پۆست "ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، بیانكا دیڤینسی تەمەن 17 ساڵ، كە بە ئەستێرەی ئینستاگرام ناسراوە لەلایەن كوڕێكی دۆستیەوە كوژرا.
رۆژنامەکە بڵاویکردەوە شاجوانی ئینستاگرام لەرێگای چەقۆوە کوژراوەو بکوژەکەش ناوی براندۆن كلاركە و تەمەنی 21 ساڵە، دوای كوشتنی كچەكە بە لێدانی چەند چەقۆیەك لە ملی و دواتر وێنەگرتنی و بڵاوكردنەوەی وێنەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
رۆژنامە ئەمریکیەکە باس لەوە دەکات، شەوی شەممەی رابردوو هەردوو كچ و كوڕەكە پێكەوە لە شەوە ئاهەنگێكی نیویۆرك گەڕابوونەوە ماڵەوە، دواتر شەڕ و تاوانەكە رووی داوە.
دوای ئەوەی بکوژەکە وێنەکانی رووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکاتەوە، هاوڕێیانەی دیڤینسی کە وێنەكەیان بینیوە، یەكسەر پەیوەندییان بە پۆلیسی ناوچەی یوتیكای ویلایەتی نیویۆركەوە كردووە، كاتێكیش پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ئەنجامدانی تاوانەكە، كوڕەكە هەوڵی داوە خۆیشی بكوژێ و چەند چەقۆیەكی لە جەستەی خۆی داوە، بەڵام زوو گەیاندراوەتە نەخۆشخانە و ژیانی رزگار كراوە.