شارا ئیبراهیم بێژەری ناسراوی بەرنامە هونەریەکان لە رێگای بڵاوکردنەوەی وێنەیەکەوە پیرۆزبایی لە هەوادارانی دەکات.
بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە شارا ئیبراهیم بێژەری دیاری کورد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو پیرۆزبایی لە هەوادارانی دەکات.
شارا ئیبراهیم کە ماوەیەکە بەهۆی سکپڕیەوە لە شاشە دوورکەوتۆتە، بەڵام ناوبەناو فانەکانی لەرێگای وێنەوە بەسەر دەکاتەوە، لە نوێترین چالاکیدا لە رێگای چەند وێنەیەکەوە هاوڕیکانی بەسەر دەکاتەوە.
شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له سلێمانی لە دایکبووەو دووجار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکەو منداڵەکەی کوڕە.
شارا پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكهناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.