حەمكۆ لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر كچێك ڕوونكردنەوە دەدات

هونەرمەند حەمكۆ كە بەهۆی سكاڵای كچێكەوە لە ئێستادا لە زینداندایە، لەبارەی ئەگەری ڕووداوی دەستدرێژیكردنەسەر ئەو كچە ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت "بە رەزامەندی خۆی سێكسم لەگەڵ كردووە".

ئەمڕۆ دووشەممە رۆژنامەی رووداو بڵاویكردووەتەوە، "س" ئەو كچەی كە سكاڵای لەسەر هونەرمەند حەمكۆ تۆماركردووە بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەری بە ناوی هاوسەرگیری و فێڵ لێكردنی، لە ئیفادەكەیدا لای پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە "سەرەتا پەیوەندیەكی ئاساییمان هەبوو، دواتر پەیوەندیەكەمان گۆڕا بۆ خۆشەویستی و چەندین جار لە دەرەوە و لەناو ماڵەكەی حەمكۆشدا یەكمان بینیوە".

"س" ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە شەوی سەری ساڵدا چووینە ماڵی حەمكۆ لەوێ كچەكانیشی لێبوون، ئێمە خواردمانەوە و منیش بەهۆی كاریگەری خواردنەوەكەوە ئاگام لە خۆم نەما، كاتێك بەیانی خەبەرم بووەوە لە ژووری نوستنەكە بووم و كچێنیشم لە دەستدابوو".

باسی لەوەشكردووە "هەرچەندە حەمكۆ بردمی بۆ لای چەند پزیشكێكی پسپۆڕی ژنان، بەڵام هەموویان دڵنیایان كردینەوە لەوەی كچێنیم لەدەستداوە، ئەو شەوە حەمكۆ كچێنی منی برد و بەڵێنی پێدام هاوسەرگیریم لەگەڵدا بكات، بەڵام دواتر راستی نەكرد و لەگەڵ كەسێكی دیكە هاوسەرگیری كرد، بۆیە سكاڵام لەسەر تۆماركردووە".

حەمكۆ بۆ هەمان ڕۆژنامە قسەیكردووە و دەڵێت "ئێمە پەیوەندی خۆشەویستیمان هەبووە، بەڵام ئەو شەوە بە رەزامەندی خۆی سێكسم لەگەڵ كردووە، هەرچەندە خوێنێكی كاڵم بینی بەڵام ئەو هەشت مانگ پێشتر پەیوەندی لەگەڵ كوڕێكی دیكە هەبووە و گومان دەكەم لەگەڵ كەسێكی دیكە خەوتبێت".

دەشڵێت "بەڵێنی هاوسەرگیریم بە (س) دابوو، بەڵام كەسوكارەكەی خۆی رازی نەبوون لەسەر هاوسەرگیریەكە".



PM:02:43:30/09/2019