بەوێنە.. پێشکەشکارێکی دیاری نێت تیڤی دەستی لەکارکێشایەوە



خانمە پێشکەشکار و مەیکەپ ئارتێست " سومەیا گۆران" دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەکاناڵی نێت تیڤی ڕاگەیاند.


خانمە پێشکەشکاری لاو سومەیا گۆران، لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" ڕایگەیاند" کەدەستی لەکارکردن لە نێت تیڤی کێشاوەتەوە، وە سوپاسی نێت تیڤی و کارمەندانی نێت تیڤی دەکات". 


سۆمەیا گۆران ناسراو بە " سوم سوم" تەمەنی ٢١ ساڵە، یەکێک بوو لە پێشکەشکار و مەیکەپ ئارتێستە دیارەکانی کەناڵی نێت تیڤی، ئەوەی جێی سەرنجە لە ماوەی کارکردنی سومەیا ڤیدیۆکانی سومەیە لە ڤیو لە پێشوەی پێشکەشکارەکانی تر بوو وەک " ئەڤین ئاسۆ و سۆزان و سیما".


PM:08:56:03/10/2019