عەدنان کەریم ئەلبومێکی نوێی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی دیاری کورد، عەدنان کەریم ئەلبومێکی نوێ بەناوی "شەوبا" بڵاوکردەوە.

 

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هونەرمەندی بەناوبانگی کوردستان عەدنان کەریم نوێترین ئەلبوومی خۆی لە ھۆڵی سینەما سالم لە شاری سلێمانی بڵاوکردەوە، ئەلبوومەکە سێ گۆرانی لەخۆدەگرێت و تێکستی گۆرانییەکان لە ھەرسێ ھۆنراوەی گریانی نیوەی شەو، ئەشق و ئازادی و گۆمی خوێن-ی ھێمن موکریانی وەرگیراوە.

 

عەدنان کەریم لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە مەراسیمەکەدا، ئاماژەی بەوەکرد" کە دەیەوێت ئەلبوومەکەی لەبری ناوەندەکانی فرۆشتنی سیدی، لە کتێبخانەکاندا بفرۆشرێت".

 

ناوبراو وتیشی" ئەلبوومەکە لە وڵاتی چیک بەرھەمھاتووە و گروپی ئۆرکێسترای نیشتمانی چیک کاری میوزیکی بۆکردووە و ھونەرمەند کارزان مەحمود کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆکردووە".

 

عەدنان كەریم، لە ساڵی 1963 لە شاری كەركوك لەدایك بووە،  هەر لە مناڵیەوە لە سلێمانی دەژی، کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بەسی شێوەکاری تەواوکردووەو ئێستا مامۆستای کۆلێژی هونەرە.

 
 هونەرمەند خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە و دەنگێکی تایبەت و ڕەسەن و خاوەن لایەنگرێکی زۆرە.
 
 
 



PM:09:38:26/11/2019