خانمە گۆرانیبێژی لاوی ناسراو، دینا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی، پۆستێک دەکات و دەڵێت " بێدەنگی هەڵدەبژێرم".
دینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لە پۆستێکیشدا نووسیوویەتی " لە ھەمووتان تێدەگەم بەڵام : بێدەنگی بەھێزترە لــــــە قسەکردن ، بۆیە بۆ زۆربەی وەڵامەکـــان بێدەنگم".
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.