خاوەن قەرەداغی دەستی لە کارکێشایەوە

خاوەن قەرەداغی، بێژەری دیاری كەناڵی ئێن ئار تی دەستی لەکارکێشایەوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە رێی پەیجەكەی خۆیەوە لە فەیسبووك  رایگەیاند" هەموو سەرەتایەک لە کارکردندا کۆتاییەکی هەیە، پیش چەند ساڵێک لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەستم بەکار کرد وەک بێژەر و پێشکەشکار و بەرپرسی بێژەرەکان ، لەماوەی نیوان ئەو ساڵانەدا زۆر ناخۆشی و خۆشیم بینی وە هەر یەک لەو خۆشی ناخۆشیانە چونە ناو لاپەرەی ژیان و بونە یادگاری، لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ من پەیوەندیم بە ئێن ئاڕ تی یە وە نەماوە".

 

خاوەن قەرەداغی، ناوی تەواوی خاوەن فاروق محەمەدە، خاوەنی دوو بڕوانامەیە، نزیکەی ٢٠ ساڵە کاری رۆژنامەنوسی دەکات و یەکێک بوو لە بێژەر و پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی ئێن ئاڕتی. 



PM:01:07:17/12/2019