ڤیدیۆ.. هەفیا وەهبی سەری ساڵ چۆن دەرکەوت

ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەبی، هەیفا وەهبی لە قاهیرە ئاهەنگی سەری ساڵی کردو بەستایڵێکی نوێ و ورژێنەرەوە دەرکەوت.

 

 
هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توریتەر گرتەیەکی ڤیدیۆی ئاهەنگی سەری ساڵی لە قاهیرە بڵاوکردۆتەوە کە تەواو جیاواز دەرکەوتووەو بۆتە خۆشحاڵی فانەکانی.

 


هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٨ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو 100 ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی. 


 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی 2009 دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا 4 ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.





PM:01:00:03/01/2020