وێنە.. دیاری قەرەداغی وێنەیەکی لەگەڵ دایکی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی دیاری کورد دیاری قەرەداغی وێنەیەکی لەگەڵ دایکی بڵاودەکاتەوەو، دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

 


دیاری قەردەداغی گۆرانیبێژی دیاری کورد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاودەکاتەوەو لە سەری نووسیووە" بەساقەی دایکم بم"، بڵاوکردنەوەی ئەم وێنەیە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی ئەو هونەرمەندە.

 
 
دیاری قەرەداغی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی دیاری کوردە، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمارکراو، لەماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بەناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامی، بێدەنگی دەشکێنم، بۆنی خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکی تر ساڵی، ڕێی باران).

 


PM:05:35:06/01/2020