ڕۆژان عەبدولڕەحمان، بێژەری هەواڵە وەرزشییەكان لەکەناڵی ڕووداو ماڵئاوای لە بینەرەکانی و کەناڵی ڕووداو کرد.
ڕۆژان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەی ئینستاگرام لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکرد" ماڵئاوا رووداو! دوای ٨ ساڵ و مانگێک ( ٢٩٤٤ رۆژ)، ئیدی کاتی دەستپێکردنی ئەزموونێکی تازە و ژیانێکی تازەیە. لەو ماوەیە کە من یەکەم بێژەری وەرزشی بووم هەروەها شانازییەکی گەورەبوو کە یەکەم گەشتی هەوالە وەرزشییەکانم لە تۆڕی میدیایی رووداو پێشکێش کرد، فێری زۆرشتبووم و زۆرکەسم ناسی و زۆریش بوون ئەوانەی منیان ناسی، بەڵام ئیتر کاتی جیابوونەوەیە و رووداو وەک قوتابخانەیەکی پرۆفیشناڵ بوو بۆ من و ھەموو ئەوانەی کاریان تێیداکردووە، دەتوانم بڵێم گەورەترین گۆڕانکارییەکانی ژیانم لەوێ بوون، رووماڵی وەرزشی و سیاسی لە تیڤی، سایت، رادیۆ و رۆژنامە، بێژەری و پەیامنێری، پرۆدیوسەری و پێشکەشکاری، ھەموو ئەوانەم تاقیکردەوە و خۆشحاڵم کە بەشێکی گرنگبووم لەو سەرکەوتنانەی رووداو لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا کە بەدەستیھێناون، ئێستا نۆرەی تاقیکردنەوەیەکی دیکەیە لە ژیاندا".
ڕۆژان ساڵی ١٩٨٩ لەسلێمانی لەدایك بووە و دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكییەوە و لە سەرەتای كردنەوەی ڕووداوەوە وەك بێژەری هەواڵە وەرزشییەكان دەركەوتووە.