ڤیدیۆ.. شاژنی سلێمانی ڤیدیۆیەکی نوێی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بڵاودەبێتەوە

خانمە مۆدێلی سلێمانی، شێنێ هۆشیار لەگەڵ هاوژینەکەی دەردەکەوێت.

شێنێ هۆشیار کە ناسراوە بە شاژنی سلێمانی لەتۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی و هاوسەرە تازەکەی بڵاودەبێتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت شێنێ هاوژینە نوێکەی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "هەریاد"ە، کە ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی بەشێک لە فانەکانی.

شێنێ هۆشیار ئیسماعیل تەمەنی 24 ساڵە و لەشاری سلێمانی لەدایك بووەو دەرچووی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانە، لە ئێستادا سەرقاڵی كاری مۆدێلیسە دەكات، كە بەهۆی جوانییەكەیەوە لەلایەن هەوادارانییەوە بە شاژنی سلێمانی ناوبانگی دەركردووە.

هاوکات شێنێ ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ جاری دووەم چووە نێو پروسەی هاوسەرگیرییەوە.

هەروەها هەریاد یەکێکە لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی کورد و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

 


AM:11:43:07/02/2020