مۆبایلە ئەڵماسەكەی ئەحلام هەموان سەرسام دەكات

گۆرانبێژی بەناوبانگی ئیماراتی ئەحلام، بە بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام هەمووان سەرسام دەكات.
ئەو وێنانەی ئەحلام لەكاتی تۆماركردنی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵدا گیراون و، كە تێیدا ئەحام مۆبایلەكەی بەدەستەوە و لەبەشێكی وێنەكاندا لەگەڵ وائیل كفوری بە شێوازی (سێڵف ئای).
ئەوەی جێی سەرسامییە مۆبایلەكەی ئەحلام بە زێڕ و ئڵماس ڕوپۆشكراوە و بە یەكێك لە گۆرانترین مۆبایلەكانی جیهان دادەنرێت.
ئەحلام یەكێكە لە دەوڵەمەندترین گۆرانبێژەكانی عەرەب و بەردەوام هەوڵ دەدات لە دەركەوتنەكانیدا زۆرترین خشڵی زێڕ و ئەڵماس بەخۆیەوە بكات، ئەمە جگە لەوەی ئەم گۆرانبێژە خاوەنی چەندین ڤێلا و فڕۆكەی تایبەتە.




PM:12:26:29/04/2014