وێنە.. کەژان حەسەن ستایلی خۆی گۆڕی و لەگەڵ خۆشەویسترین کەسی دەردەکەوێت

کەژان حەسەن، خانمە مۆدێل و پێشکەشکار و ئەکتەری کورد وێنەیەکی خۆی کچەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە. 

 

کەژان حەسەن، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی و کچە تازە لەدایکبووەکەی بەناوی "کلارا" بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کەژان ستایلی خۆی گۆڕیوە، کە ئەمەش بۆتە جێی باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، هاوکات کەژان لە نوسینێکیدا بۆ کچەکەی دەنوسێت و دەڵێت" تۆ گیانێکی و من سەد گیانت بەقوربان دەکەم".

 

کەژان حەسەن لەساڵی ١٩٩٧ لە سلێمانی لەدایکبووە، خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانییە، جگە لەکاری شانۆی پێشتر لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن کاری کردووە، ماوەی ساڵێکە پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕتی دووە، لە ئێستادا یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی ئێن ئاڕتی دوو.

 
 



PM:12:42:02/03/2020