وێنە.. لانە محەمەد وێنەیەکی نەبینراوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە

لانە محەمەدی کۆچکردوو وێنەیەکی نەبینراوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت خانمە میدیاکار و پارێزەری کۆچکردوو لانە لەگەل چەند منداڵێکی رۆژئاوا دەرکەوتووە. 

 

لانە حەمە ساڵح لە دایكبووی ساڵی ١٩٩١ كە و خوێندكاری بەشی ڕۆژنامەنووسی بووە لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی، لە قۆناغی یەكدا بووە كاتێك پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئامانج بابانی لەدایكبووی ١٩٧٩ درووستدەكات، كە خوێندكاری قۆناغی دووەم بووە لە هەمان پەیمانگا، دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٩ و لەپاش تەواوكردنی پەیمانگا ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن.

ئەمە لەكاتێكدایە،  شەوی چوارشەممە هەریەكە لە ڕۆژنامەنووسان (ئامانج بابانی) و (لانە حەمە ساڵح)ی هاوسەری و منداڵەكەیان بەناوی (هانۆ) لە نزیك تەرمیناڵی شارەزووری شاری سلێمانی و لە نێو ئۆتۆمبیلەكەیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە.




PM:04:43:03/03/2020