شەبنام ئەستێرەی فاسیۆنی ناسراوی کورد کە هەمیشە وەک کچێکی ئازاد بەجلوبەرگی جیاوازو ستایڵی نوێوە دەردەکەوت، ئەمجارە ڤیدیۆیەکی خۆی بە لەچکەوە بڵاوکردۆتەوە.
شەبنام بە لەچکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی " داوایان لێکردووم".
ئەو ئێستا لە کوردستانەو زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ گۆرانی بێژ میران عەلی بەسەر دەبات و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.
شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.