وێنە.. لۆکە زاهیر باس گۆڕانکاری لەخوودو خۆشەویستی دەکات



گۆرانیبێژی ناسراو لۆکە زاهیر باسی خۆشەوسیتی و گۆڕینی خود دەکات و وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.

 
لۆکە زاهیر لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستاگرام لە پۆستێکدا رایەکی مەولانا جەلالەدینی رۆمی دەهێنێتەوە کە دەڵێت" گەر مرۆڤ ئەو شێوازە بگۆڕێ کە خەڵکی لەگەڵیدا مامەڵەی پێدەکەن، ئەوا پێویستە لە پێشدا ئەو شێوازە بگۆڕێ کە لەگەڵ خودی خۆیدا مامەڵەی پێدەکات. گەر مرۆڤ فێری ئەوە نەبوو چۆن بەتەواوی و ڕاستگۆیانە خۆی خۆش بوێت، ئیتر هیچ شێوازێکی تر نیە وای لێبکات کە خۆشەویستی لە دڵیدا بێت، لێ کاتێک دەگاتە ئەو قۆناغە، ئەوا سوپاسی هەموو دڕکێک دەکات کە لە لایەن خەڵکی دیکەوە پیایدا دەچەقێندرێ، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە هاکا گوڵباران کرا".


لۆکە زاھیر خانمە گۆرانیبێژێکی  کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لە‌سە‌ر دە‌ستی ھونە‌رمە‌ند ھەڵکەوت زاھیر  ھاتۆتە ناو دنیای ھونە‌ر و بە یە‌کێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادە‌نرێت.لە مناڵیە‌وە خولیای ھونە‌ری  بووە‌. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ست بە‌ یەکەمین کارە‌کانی دە‌کات. یە‌کە‌مین بە‌رھە‌می خۆی وە‌ک کلیپ بڵاو دە‌کاتە‌وە بە‌ناوی (ترس) یە‌کێکە لە گۆرانی ناو ئە‌لبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیە‌کی زۆری لێکرا،لە‌ ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھە‌ڵبژێردرا لە‌ ھە‌مان ساڵدا دوو ئە‌لبومی بڵاو کردووە‌و خاوە‌نی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە.
 
 
لە‌چە‌ندین سرودی نیشتمانی بە‌شداریووە‌و وە‌ک سرودی (بۆ کوردستان) بە ھاوبە‌شی چە‌ند ھونە‌رمە‌ندێک وە‌ک (پە‌یوە‌ند جاف، عە‌بدول قە‌ھار زاخۆیی، مۆنیکا، و میرا) ھە‌روە‌ھا سرودی سە‌ربە‌خۆبوون پە‌یامێکی گرنگ بوو بانگە‌وازی بۆ یە‌ک. ڕێزی ناو گە‌ل و سە‌ربە‌خۆبوونی کوردستان ھە‌روە‌ھا سرودی نۆێبوونە‌وە‌و سرودی (ھە‌ماوە‌ند) ئە‌مانە ھە‌مووی.

 



PM:10:52:20/04/2020