سنوور ئالانی دەچێتە کەناڵی ڕووداو

سنور ئالانی دەستلکەرکێشانەوەی خۆی لەکەناڵی کوردسات ڕاگەیاند و دەچێتە کەناڵی ڕووداو.

 

بەپێی زانیارییەکان، خانمە پێشکەشکاری دیاری کوردسات سنوور ئالانی چۆتە کەناڵی ڕووداو و لە وێوە درێژە بە کاری ڕاگەیاندن دەدات، هاوکات سنوور لە هەژماری تایبەتی خۆی فۆڵۆوی کەناڵی ڕوداوی کردووە و ئەوەش دەیسەلمێنێت کە پەیوەندی بەو کەناڵەوە کردووە.

 

خانمە میدیاکار ماوەیەکی زۆرە دابراوە لە پیشەکەی و سۆشیاڵ میدیا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە وێنەیەکی خۆی گەڕایەوە نێو سۆشیاڵ میدیا  و لە نوسینێکیدا ئاماژەیبەوەکرد" ژیان پڕە لە قۆناغی جیاواز و تاقیکردنەوەی سەخت و ئاسان، گرنگە مرۆڤ بەھای خۆی بپارێزێت". 

 

هاوکات ناوبراو ماوەیەکە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە لە ئێستادا بە تەنیا لەگەڵ کچەکەی دەژی. 

 

سنوور ئالانی بە کچی کافرۆش ناسراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لە فیلمێکدا ڕۆڵی ئەو کارەکتەرە مێژووییەی گێڕاوە و هەروەها یەکێک بوو لە پێشکەشکارە دیارەکان و هاوسەری پێشووی سەرتیپ بەختیار بوو کە ئەویش بە هەمان شێوە بێژەری کەناڵی کوردساتە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٢ە.

PM:01:37:20/08/2020