نوشین عەباس خانمە پێشکەشکاری کۆڕەک تیڤی تووشی پەتای کۆرۆنا بوو.
نوشین عەباس پێشکەشکاری دیاری کۆڕەک تیڤی ئاشکرایکرد، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو لە ژێر ڕێنمای پزیشک چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی جێگیرە.
نووشین عەباس، پێشتر پێشكەشكاری كەناڵی نێت تیڤی بوو و خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و نیشتەجێی باشووری كوردستانە، لە ئێستاشدا یەکێکە لە پێشکەشکارەکانی کەناڵی کۆڕەک تیڤی و پڕۆگرامی (کۆڕ و کۆمەڵ) پێشکەش دەکات.