كچەكەی ئەكتەری بەناوبانگی جیهانی برۆس وێلس لەدژی سیاسەتەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، بەڕوتی بازاڕ دەكات.
سكۆت وێلسی تەمەن 22 ساڵی كە كچی هەردوو ئەكتەری بەناوبانگی جیهانی برۆس وێلس و دیمی مۆرە، لە بازاڕەكانی نیویۆرك بە سنگی ڕوتی شت دەكرێت.
ئەم دەركەوتنەی سكۆت وێلس، دژی سیاسەتەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرامە، كە ڕێگانادات بە بڵاوكردنەوەی هیچ وێنەیەك بە سنگی ڕوتی، تەنانەت گەر ئەو وێنەیە تایبەتیش بێت بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك.
سكۆت وێڵس ڕایدەگەیەنێت كە مەبەستی لەم كارە، یارمەتیدانی ژنانە بۆ ئەوەی هەست بە بونی خۆیان بكەن و خۆیان خاوەنی بڕیارەكانی خۆیان بن.