رێکخراوی ڕێگای ئازادی بە بەشداری سەدان کەس لە چالاکوانان لەشارەکانی لەندەن و مانچستەر بێرمینگهام و گلاسکۆ گردبوونەوەو یاداشنامەیان بەرزکردەوە بۆ کونسوڵخانەی عێراق و یەکێتیی ئەورووپا و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ بەمەبەستی ڕێگریکردن لەداگیرکردنی زەوی و زار و موڵکی گشتی لەلایەن کۆمپانیا حزبییەکانی هەردوو حزبی دەسەڵاتدارەوە لە هەرێمی کوردستان.