دوو تێبینی زۆر ورد لە بارەی سەردانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایکڵ ریگاس بۆ هەرێمی کوردستان.
یەکەم: مایکڵ ریگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەفەرمی تەنها سەردانی نێچیرڤان بارزانی کردووە، وەک سەرۆکی هەرێم.
دووەم: هەریەک لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ، ئەمان سەردانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایان کردووە، چونکە تەماشای وێنەکان بکەیت؛ یەک شوێنە و لەوێ بەرپرسە ئەمەریکیەکە پێشوازی لێکردوون، واتە مەسعود بارزانی و مەسرور و قوباد، سەردانی ئەویان کردووە.
سێهەم: وەک نەریتێکی دیپلۆماسی باو بەپێ ڕێککەوتننامەی ڤیەنا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و زۆربەی پرۆتۆکۆڵە نێودەوڵەتییەکان، دەبێت وەزیری میوان لای ڕاستی خاوەن ماڵ دابنیشێت، ئەمەیان باشە، چونکە کە تۆ تەماشای دەکەیت وێنەکە پێچەوانە دەبێتەوە لای چەپ ، بەڵام کەموکوڕی گەورە لە ئاڵاکەدایە، دەبێت ئاڵای هەر وڵاتێک لەپشت وەزیرەکەیەوە بێت، بەڵام دانیشتنی مەسعود بارزانی و مەسرور و قوباد، ئاڵای ئەمریکا لە پشت بەرپرسانی کوردەو، ئاڵای کوردستانیش لە پشت جێگری وەزیری دەرەوەیە.
تەماشای وێنەکان بکەن..