له جیهاندا ژیانی سه‌رکرده و منداڵ و هاوسه‌ره‌کانیان هه‌میشه
جێگه‌ی سه‌رنجی میدیاکانه له‌م ڕاپۆرته‌دا وێنه‌ی منداڵی به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی
ببینه
لەم بابەتەدا کۆمەڵێک وێنەی منداڵی بەرپرسەکان ببینە
مەسعود بارزانی
تا ئێستا بە وردەکارییەوە نازانرێت مەسعود بارزانی چەند کچ و کوڕی هەیە بەڵام ئەوەی کە تا ئێستا زانراوە نەبیلە بارزانی هاوسەری نێچیرڤان بارزانی کچی مەسعود بارزانییە و هەروەها مەسرور بارزانیش کوڕییەتی.

فوئاد مه‌عسوم
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق دوو کچی هه‌یه و ئه‌مه‌ش وێنه‌ی جوانی کچی د. فوئاد مه‌عسومه
نەوشیروان مستەفا
نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، خاوەنی سێ منداڵە کە دوانیان کوڕن بە ناوەکانی نما و چیا و کچەکەشی ناوی چرایە و مانگی ڕابردووش وێنەیەکیان پێکەوە بڵاوکرایەوە.

نێچیرڤان بارزانی
به گوێره‌ی ویکیپیدیا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم چوار منداڵی هەیە بەناوەکانی "ئیدریس"و "ڕانیە" و "چیاڤان" و "مایا".

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین
سەڵاحەدین بەهادینی ئەمیناری پێشووی یەکگرتوو دوو کوڕ و چوار کچی هەیە کە دوو کوڕەکەی ناویان ئوسامە و ئەیوبە کە ئەیوب سینەمای خوێندووە لە بەریتانیا و گۆرانییه‌کیشی بڵاوکرده‌وه.
عەلی باپیر
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی حەوت کوڕ و شەش کچی هەیە لەو سێ ژنەی هێناویەتی ئەو وێنەیەش وێنەی عەبدولڕەحمانی کوڕیەتی.
فازڵ میرانی
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی فازڵ میرانی یەک وێنەی خۆی و منداڵەکانی بڵاوکراوەتەوە کە دوو ژنی هێناوە و بەگوێرەی ئەو وێنەیە سێ منداڵی هەیە.

حاکم قادر
حاکم قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی وێنه‌یه‌کی خۆی و هاوسه‌ر منداڵه‌که‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه که ناوی باوه‌ڕ قادره.

لاهور شێخ جەنگی
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاریی، کەمترین زانیاری هەیە سەبارەت بە ژیانی تایبەتی بەڵام بە گوێرەی وێنەیەک کە لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە دەرکەوتووە کە لاهوور دوو منداڵی هەیە.

پاڤێڵ تاڵەبانی
پاڤێڵ تاڵەبانی کە لەگەڵ کچێکی مەلا بەختیاردا هاوسەرگیری کردووە خاوەنی یەک منداڵە کە ساڵی ڕابردوو وێنەیەکی ئەو منداڵە لەگەڵ جەلال تاڵەبانیدا بڵاوکرایەوە و دواتریش وێنەی هەمان منداڵ لە باوەشی مەلا بەختیاردا بینرا، کە منداڵەکە ناونراوە کۆبان.