سەرۆکایەتی سوریا دوو شەممە تووسبوونی بەشار ئەسەد و هاوسەرەکەی، ئەسمای بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
بەپێی راگەیاندنێکی سەرۆکایەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژە بەوە دەکات، دوای ئەوەی هەردووکیان هەستیان بە نیشانەکانی کردووە، پشکنینیان ئەنجام داوەو دەرکەوتووە سەرۆک، ئەسەد و ئەسما ئەسەد تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.
لە راگەیاندنەکەدا باس لەوە کراوە کە دۆخیان باشە، بەڵام خۆیان بۆ دوو هەفتە کەرەنتینە دەکەن".
سەرۆکایەتی کۆماری سوریا داوا لەهاوڵاتیان دەکەن خۆیان بپارێزن.