بەلجیکا جەزائیری توشی شکست کرد






لە یەکەم یاری کۆمەڵەی هەشتەمدا ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیرو بەلجیکا لە یاریگای ،جیۆفێرنادور ماگالیس ،ڕووبەڕوی یەک بوونەوە.

دوای ئاستێکی بەرز لە گێمی یەکەمدا جەزائیر بە گۆڵێکی سوفیان فیگۆلی لە خولەکی ٢٥ دا بە لێدانی سزا تۆماری کرد پێشکەوتوو گێمی یەکەم بەو ئەنجامە بە کۆتا هات.

لە گێمی دووەمدا بەلجیکا باشتر یارییان کردوو دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دا لە لایەن مەروان فیلاینی و مێرتینز تۆمار کردوو ، یەکەم سێ خاڵی کۆمەڵەی هەشتەمیان بە دەست هێنا.

ئا/ شاهۆ فایق  



PM:08:57:17/06/2014