لەدووم یارییدا کرواتیا کامیرۆنی توشی شکست کردوو لە کێبڕکێکردن لە پاڵەوانێتیەکە دووریخستەوە.
لە کێبڕکێکانی کۆمەڵەی یەکەمی مۆندیالی ٢٠١٤ ی بەرازیل، درەنگانێکی شەو لەیاریگای ئەرینا دی ئەمەزۆنیا ، هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و کامیرۆن ڕوبەڕوی یەک بوونەوەو ، دوای ئاستێکی بەرز کرواتیا بە چوار گۆڵی بێ وەڵام ئیتۆو هاورێکانی توشی شکست کرد.
گۆڵەکانی کرواتیا ئیڤیکا ئۆلیچ خولەکی ١١ و دانیال برانیچ خولەکی ٤٨ و ماریۆ ماندزۆکیچی یاریزانی یانەی بایرن میونخ دوو گۆڵەکەی تری لە خولەکەکانی ٦١ ، ٧٣ دا تۆمار کرد.
لە خولەکی ٤٠ ئەلیکساندەر سۆنگ بیلۆنگ لە کامیرۆن بە کاردی سوور کرایە دەرەوە.
بەم ئەنجامە کرواتیا بە پلەی سێیەم دێت بە سێ خاڵ ، لە دوای بەرازیل ومەکسیکەوە و کامیرۆنیش ماڵئاوای لە مۆندیال کرد.
ئا/ شاهۆ فایق