ژمارەی كوژراوانی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە بەرزدەبێتەوە

شەڕو پێکدادانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بەردەوامە و تەندروستی كەرتی غەزە ئاشكرایكرد، ژمارەی قوربانیانی بۆردومانە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ ١٣٩ كوژراو و هەزار بریندار بەرزبۆتەوە. 

بەپێی لێدوانێكی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەزەی فەڵەستین، ئاماری ئەو كەسانەی لە هێرشەكاندا کووژراون گەیشتووەتە ١٣٩ کەس، کە لەنێو كوژراوەكاندا ٣٩ منداڵ و ٢٢ ژن هەن". 

هاوکات وەزارەتی تەندروستی کەرتی ‌غەززە ڕاشیگەیاند" هەزار كه‌س له‌ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كان برینداربوون". 



PM:06:01:15/05/2021