برازایەكی ئەردۆغان بە 4 ساڵ زیندان حوكم درا

دادگای تاوانەكانی ئیستانبول برازای سەرۆك وەزیرانی توركیای بەتۆمەتی بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكان بە زیندان مەحكوم كرد.

بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی (یوم السابع)، دادگای تاوانەكانی ئیستانبول، محەمەد ئەردۆغانی برای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانی توركیای بە تۆمەتی بازرگانی كردن بە مادە هۆشبەرەكان بە چوارساڵ‌و دوو مانگ زیندان مەحكوم كرد.

برازاكەی سەرۆك وەزیرانی توركیا كە پێشتریش بە چەندین حاڵەتی هاوشێوە تۆمەتبار كرابوو، خۆیشی توشبووی مادە هۆشبەرەكانە.



PM:05:13:01/07/2014