دامەزرێنەری نەخۆشخانە ئیمێرجنسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد

دکتۆر جینۆ ستاردا، خاوەن و دامەزرێنەری نەخۆشخانە ئیمێرجنسییەکانی هەرێمی کوەردستان کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ جینۆ ستاردا کە بە یەکێک لە دڵسۆز و دۆستەکانی هاوڵاتییانی هەرێم دادەنرا لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا گیانی لەدەستدا. 

ستاردا لە ٢١ی نیسانی ١٩٤٨ لەدایکبووە، دامەزرێنەری رێکخراوی ئیمێرجنسی ناحکومییە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دانپێدانراوە، ناوبراو یەکێک بوو لە کەسایەتییە ناودارەکانی ئیتاڵیا و جیهان، لە ١٩٩٢ هاتۆتە هەرێم بۆ دروستکردنی نەخۆشخانە و مەڵبەندی تەندروستی لە هەولێر و سلێمانی. 



PM:01:22:14/08/2021