بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆکی پێشووی جەزائیر لەتەمەنی ٨٤ ساڵی گیانی لەدەستدا.
کەناڵی فەرمی جەزائیر ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ ١٨ی ئەیلول (عەبدولعەزیز بوتەفلیقە) سەرۆکی پێشووی جەزائیر لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد".
عەبدولعەزیز بوتەفلیقە، لەساڵی ١٩٣٧ لەشاری وەجدەی مەغریب لە خێزانێکی بە ئەسڵ ئەمازیغی لەدایکبووە، هەشتەم سەرۆكی جەزائیر بوو دوای سەربەخۆیی لەژێر دەسەڵاتی فەرەنسادا لە ساڵی (١٩٦٢)، ناوبراو لە ساڵی (١٩٩٩) حوكمی وڵاتەكەی وەرگرت و دوای (٢٠) ساڵ لە حوكمڕانی و لە ساڵی (٢٠١٩) لە ژێر فشاری جەماوەری دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.