کەمێک پێش ئێستا کۆمپانیای فەیسبوك رونكردنەوەیەكی لەسەر لە کارکەوتنی بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و دەڵێت" لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ چاککردنەوە و کارپێکردنەوەی ئەپڵیکەیشنەکە".
كۆمپانیای فەیسبوك لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری وەستانی ئەپڵیکەیشنی فەیسبوکین و هەوڵدەدەین بەزووترین كات تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بخرێتەوە كار لە خزمەتی بەشداربوان بێت بۆیە داوای لێبوردن لەبەشداربوان دەكەین".
هاوکات کۆمپانیاى فەیسبوک هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەى هۆكاری لهكاركهوتنی ئەپڵیکەیشنەکە ئاشکرانەکردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ له زۆربهی وڵاتانی جیهان و عێراق و ههرێمی كوردستان و ژمارهیهك له وڵاتانی دیكه ههر سێ تۆڕی كۆمهڵایهتی (فهیسبوك و ئینستاگرام، لهگهڵ وهتس ئهپ) لهكاركهوتن، لەبەشێك لە وڵاتانیش فەیس تایمیش لەكاركەوت.