بەهای بەشێک لە پشكه‌كانی کۆمپانیای فه‌یسبوك، به‌هۆی له‌كاركه‌وتنی هه‌ریه‌ك له ئه‌په‌كانی (فه‌یسبوك و ئینستاگرام و وه‌تس ئه‌پ)، به‌ڕێژه‌یەکی بەرچاو دابه‌زی.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی جیهان، پاش ئەوەی هەریەک لە ئەپەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام و واتس‌ئاپ لە زۆربەی وڵاتانی جیهان لەکارکەوتن، (٦٪)ی پشکەکانی کۆمپانیاکە دابەزی، کە بەهای هەر پشکێک بۆ ٣٢٤ هەزار و ٧٣ دۆلار دابەزی.
کاتژمێر ٦:٥٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێوەیەکی لەناکاو ئەپەکانی هەریەک لە فەیسبووک و واتس ئەپ و ئینستاگرام لەکارکەوتن و کۆمپانیاکەش لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوای لێبوردنی لە بەشداربوانی كرد و وتی" ئاگاداری کێشەکەین هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین".