یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی {فیفا} هەستا بە دیاری کردنی ناوبژیوانی تورکی{کۆنیت شاکیر} بۆ بەڕێوەبردنی یاری نێوان ئەرجەنتین و هۆڵەندا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ کە وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.
ئەم داوەرە لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٦ و لە ساڵی ٢٠٠٦ براوانامەی نێودەوڵەتی وەرگرتووە
ئا/ شاهۆ فایق