بانکی جیهانی پێشبینی دەکات تا کۆتایی ٢٠٢٣ نرخی نەوت دانەبەزێت


بانکی جیهانی پێشبینی دەکات، بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە تاوەکو کۆتایی ٢٠٢٣ دانه‌به‌زێت، ئەوەش دەبێتە مایەی هەڕەشە لەسەر گەشەی ئابووریی جیهان.

لە ڕاپۆرتێکدا بانکی جیهانی، پێیوایە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت مەترسیی گەورە لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژی هەڵاوسان دروست بکات.

ئەو دەزگا ئابورییە نێو دەوڵەتییە پێیوایە، ئەگەر بەو شێوەیە نرخی بەرزبێت، کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەشەی ئابووریی وڵاتانی هاوردەکاری نەوت دەبێت.

بانکی جیهانی پێشبینی دەکات لە ساڵی ٢٠٢٢ نرخی نەوت لە دەوروبەری ٧٤ دۆلار و لە ٢٠٢٣ لە دەوروبەری ٦٥ دۆلار مامەڵه‌ی پێوە بکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا گەیشتە سەرو ٨٥ دۆلار کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەو نرخەی تۆمار نەکردووە.




PM:01:16:22/10/2021