دەبێت ماڵەكانیان چۆڵ بکەن
ئیسرائیل هۆشداری دەداتە سەد هەزار دانیشتوی غەزە

سوپای ئیسرائیل ئەمرۆ چوارشەممە، هۆشداری دایە سەد هەزار كەس لە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی كەرتی غەزە بەهۆی بۆردومانەوە ماڵەكانیان چۆڵ بكەن.

بنیامین نتانیاهو، سەرۆك وەزیران ئیسرائیل رایگەاند كە بەهۆی رەتكردنەوە پێشنیاری ئاگربەس لەلایەن گروپی حەماس، ئیسرائیل هێرشەكانی خۆی بۆسەر كەرتی غەزە توندتر دەكات.

هاوكات ئاژانسە نێودەوڵەتییەكان رایدەگەیەنن كە ژمارەی كوژراوەكانی هێرشەكانی 9ی رۆژی رابردووی غەزە 200 كەسی تێپەڕاندوە‌و زیاتر لە 1400 كەس بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاسوشیتدپرێس، سوپای ئیسرائیل لەسەربەیانی ئەمرۆ چوارشەممەوە شوێنی مانەوەی ژمارەیەك لە سەركردەكانی حەماس بە موشەك پێكاوە.




PM:04:08:16/07/2014