سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ غەزە دەستپێكرد
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل شەوی رابردوو فەرمانی هێرشی زەمینی سوپای ئەو وڵاتەی بۆ سەر كەرتی غەزە دەركرد.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری فەرەنسا، بە فەرمانی بنیامین نتانیاهو، سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی خۆی نیوەشەوی ئەمشەو بەكاتی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە دەستپێكرد.
لەبەیاننامەیەكی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە " پاش 10 رۆژ هێریش حەماس لە زمینو ئاسمانو دەریاو، پاش رەتكردنەوەی بەردەوامی پێشنیاری ئاگربەس، هێزی بەرگری ئیسرائی هێرشی زەمینی بۆ سەر كەرتی غەزە دەسپێكرد".
لەبەرامبەردا گروپی حەماس رایگەیاند ئەم هەوڵەی ئیسرائیل "دواهاتی ترسناكی" بۆ تەل ئەبیب دەبێتو دەڵێت ئەم هێرشانە حەماس ناترسێنێت.
بەهۆی موشەكبارانی ئەم دواییەی ئیسرائیلو حەماس زیاتر لە 2 هەزار كەس بوونەتە قوربانی.
AM:10:52:18/07/2014