لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا وەزیری پەروەردەی تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" نزیکەی (٢٠) هەزار خوێندکار بە کوردى دەخوێنن".
ئەمڕۆ دووشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانی زمانی دایک، مەحمود ئوزیر وەزیری پەروەردەی تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" نزیکەى (٢٠) هەزار خوێندکار لە سەرتاسەرى ئەنقەرە خوێندنیان بە زمانى کوردى هەڵبژاردووە، وەک زمانى دووەم بەشێوەى ئارەزوومەندانە بۆ ئەمساڵى خوێندن.
ئەوەشی خستەڕوو، تورکیا ئێستا دەوڵەتێکە کە سەرجەم رەچەڵەک و نەتەوە و دینەکانى تێدایە بەبێ جیاوزی.
رێكخراوی یونسكۆ لە ساڵی (١٩٩٩)وە بە بڕیارێك رۆژی (٢١)ی شوباتی هەموو ساڵێكی بە رۆژی جیهانی زمانی دایك ناساندووە، هاوکات كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ١٥ی شوباتی ٢٠٠٢ بڕیارێكی تایبەتی بۆ بەرجەستەكردنی فرە زمانی دەركرد و داوای لە دەوڵەتانی ئەندام و سكرتاریەتی گشتی رێكخراوەكە كرد كە هەوڵی پارێزگاریكردن و پاراستنی هەموو زمانەكان لە سەرانسەری جیهاندا بدەن.