فەرماندەی سوپا: لە 24 كاتژمێردا ئیسرائیل لەناو دەبەین

‌عەلی خامەنەیی رێبەری ئێران
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت چاوەڕێی "فەرمانی جیهاد"ی خامەنەیین تا لە 24 كاتژمێردا ئیسرائیل لەسەر نەخشەی جیهان بسڕینەوە.

ماڵپەڕەكانی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران لەزاری محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی ئەو سوپایە بڵاویانكردەوە كە بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل لەماوەی 24 كاتژمێر، چاوەڕێی فەرمانی جیهادی عەلی خامەنەیی رێبەری ئێرانە.

ئەگەرچی وردەكاریی ئەگەری هێرشی سوپا بۆ سەر ئیسرائیل بڵاونەكراوەتەوە بەڵام جەعفەری دەڵێت موشەكەكانی ئێران دەمێكە چاوەڕوانی فڕینن بەرەو ئیسرائیل.




PM:03:32:26/07/2014