لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ٢٤ کەس بوونە قوربانی

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پارێزگای خوزستانی ئێران ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ ٣٠ ئابی ٢٠٢٢ لەشاری شوشتەری سەربە پارێزگاری خوزستان، پاسێک لەکاتی گواستنەوەی کرێکارانی زەوییەکی کشتوکاڵی لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکیاندا داوە و بەهۆیەوە ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و هەشتی دیکەش برینداربوون.  

سەرۆکی کۆلیژی زانستی پزیشکیی شاری شوشتەر موجتەبا کەلانتەر، ڕایگەیاندووە، "  لە رووداوەکەدا ١٠ کرێکاری ژن و شەش پیاو گیانیان لەدەستداوە، هەشت برینداریش گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، هەشت کەسیش لەوانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون  ئەندامی یەک خێزانن."  




PM:02:56:30/08/2022