كۆتایی بە ژیانی مرۆڤ دێت
زانایان كاتی ئەگەری لەناوچوونی زەوی ئاشكرا دەكەن
توێژەرانی زانستی گەردونی ئەمەریكا كاتی ئەگەری لەناوچوونی زەوی لە رۆژی
16ی مارسی 2880 ئاشكرا دەكەن كە رەنگە لەم رۆژەدا بەردێكی ئاسمانی خۆی
بكێشێت بە زەویدا.
ئەو زانایانەی كە توێژنەوە لەسەر ئەو بەردە دەكەن دەڵێن بەشێوازی ئاسایی دەبوایە ئەم بەردە لە گەڕانی خۆی لەئاسمان وردو خاش ببوایە، بەڵام ئەم بەردە لەرێگەی خۆی بەرەو زەوی هیچی لێنەهاتووەو یەكپارچە ماوەتەوە.
ئەوان پێیان وایە كە ئەم بەردە لەلایەن هێزیكی بەناوی "وان دەر واڵز" بە یەكپارچەیی ماوەتەوەو ئەوان نازانن چۆن دەكرێت پێشی پێبگرن.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، زانایان زانكۆی تنسی لە ناكسیۆیلی ئەمەریكا پاش چەندین توێژنەوە دەڵێن ئەم بەردە كە ناوی (1950 DA)و 1.6 كیلۆمەتر پانە، بە خێراییەكی زۆر بەدەوری خۆیدا دەسوڕێتەوەو بەرەو زەوی دێت.
زانایانی ئەمەریكی دەڵێن ئەگەرچی ئەگەری بەركەوتنی ئەم بەردە لەگەڵ زەوی 0.3%ە، بەڵام ئەم ئەگەرەش 50 ئەوەندە زیاتر لە هەر بەردێكی دیكەی ئاسمانی.
زانایان بەراوردی دەكەن كە ئەگەر ئەم بەردە بە خێرایی 60 هەزار كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا خۆی بە زەریای ئەتڵسی بكێشێت، تەقینەوەیەك بە بڕی 44 هەزار میگا تۆن تی ئێن تی دروست دەكات.
لەماوەی ژیانی زەوی چەندین بەردی ئاسمانی ئەگەری ئەویان هەبووە بەر زەوی بكەون. لەئێستاشدا زانایان سەرقاڵی چاودێری كردنی 1400 بەردی ئاسمانین كە دەتوانن بۆ سەر زەوی هەڕەشە بن.
PM:12:05:20/08/2014