له ئێران یارمه‌تی بۆ چەكدارانی داعش كۆده‌كرێته‌وه
چه‌كدارانی داعش
له شاری ره‌فسه‌نجان ئێران یارمەتی دارایی بۆ چه‌كدارانی داعش كۆده‌كرێته‌وه.
بەپێی هەواڵێكی هەواڵنێری "ئیسنا"ی ئێرانی، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه نوێنه‌ری شاری رەفسەنجان له په‌رله‌مانی ئێران ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت‌راست كرده‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی ئێران‌دا له‌وباره‌یه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
بەپێی هەواڵەكە حسێن ئازین نوێنه‌ری شاری ره‌فسه‌نجان له په‌رله‌مان له به‌شێك له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی ئه‌فغانی له شاری ره‌فسه‌نجان نیشته‌جێن و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تین بۆ گروپی چه‌كدارانی داعش.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ داعش له‌ناو ئێران زه‌نگێكی مه‌ترسییه و ده‌بێ رێگری لێبكرێت.
PM:01:47:24/08/2014