شەپۆلێکی توندی جەمسەری زۆربەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتەوە، ڕۆژی شەممە، زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس کارەبایان پچڕاوەو لانیکەم ١٦ کەسی بەهۆی ڕووداوەکانی ئۆتۆمبێلەوە کە پەیوەندییان بە کەشوهەواوە هەبووە گیانیان لە دەستداوە، هەروەها هەزاران کەسیش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانەوە گیریان خواردووە .
پێشبینی دەکرێت دابەزینی پلەکانی گەرما ببێتە هۆی ساردترین شەوەکانی سەری ساڵی نوێ و جەژنی کریسمس و سیستەمی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتدا بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر گەرما و زیانەکانی پەیوەست بە زریانەکانەوە بۆ هێڵەکانی گواستنەوە، تووشی کێشە بوون.
زۆرێک لە کۆمپانیاکانی کارەبا بەردەوام بوون لە داواکردن لە کڕیاران کە وزە بپارێزن بە داگیرساندنی ئامێرە گەورەکان و کوژاندنەوەی گڵۆپی ناپێویست.
زریانی زستانی ئەمساڵ لە ڕیزبەندی توندترینەکانی دەیان ساڵی رابردوودایەو، لە رۆژی شەممەدا بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ٢٣٠٠ گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری ئەمریکادا، هەروەها دواکەوتنی ٥٣٠٠ گەشتی دیکە، ئەمەش ڕۆژێک دوای هەڵوەشاندنەوەی نزیکەی ٦ هەزار گەشت دێت، بەپێی ماڵپەڕی بەدواداچوونی flightaware.com .
هەروەها پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی بەرچاو لەشارەکانی ئەو وڵاتە بە واشنتۆنی پایتەختیشەوە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٨٩ەوە رۆژانی وا ساردی بەخۆیەوە نەببینێت.