داعش بۆ ئازادكردنی ژنێكی ئەمەریكی داوای نزیكەی 7 ملیۆن دۆلار دەكات
چەكدارانی داعش
سێیەمین ئەمەریكی كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بە بارمتە گیراوە ژنێكی 26 ساڵەیە كە ساڵی رابردوو لەسوریا رفێنراو ئێستا بۆ ئازادكردنی داعش داوای 6.6 ملیۆن دۆلار دەكات.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی "ئەی بی سی" ئەم ژنە گەنجە سێهەمین كەس لە چوار رفێنراوە ئەمەریكییەكەیە كە لە لایەن داعشەوە بەدیل گیراون.
داعش سەرەڕای داواكردنی ئەو بڕە پارەیە، هەروەها داوا دەكات "عافیە سدیقی" نێرۆلۆژیستی (Neurologist) پاكستانی ئازاد بكرێت، كە ساڵی 2010 بەتۆمەتی كوشتنی چەند سەربازی ئەمەریكی دەستگیركراوە.
PM:03:31:27/08/2014